وا بزانم خیابان با‌نگم ئه‌کا
زۆر جار که جیددی ئه‌بی
بڕوا ناکه‌م ئاشپه‌زخانه‌ش
بتوانێ ببێته سپه‌رم
که سه‌رم گێژی خوارد
یانی ئه‌که‌وم
کیفه‌که‌م جێگام ناکاته‌وه
پڕ بووه له تۆ
خۆشمئه‌وێیت له گیرفانمدا ئه‌خووسێ
هه‌ناسه‌کان خاپوورم ئه‌که‌ن
شایه‌د...
باوکم یانی تووڕه بوون
دایکم یانی زه‌رفه‌کان
براکانم تێوڕمان
ئه‌ی بۆخۆم...
ئێستاش که‌شف نه‌بووم
به‌دواما تۆ نه‌بووی
وا ئه‌زانم که‌سێک ئاوێته‌م بووه
زۆر جاریش که‌سێک تارماییه
تارا له سه‌رم لابه‌م
له‌و دیو تۆوه کیفه‌که‌م جێگه‌م ناکاته‌وه
وا بزانم خیابان با‌نگم ئه‌کا
به‌ڵام من هاوار ئه‌که‌م
بێسته دنیا، من ئه‌مهه‌وێ دابه‌زم


